بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئۆسامە حەمدان لە سەرکردەکانی بزوتنەوەی حەماس ڕایگەیاند ئەوەی کە لە ئێستادا لە لایەن ئەمریکییەکانەوە خراوەتەڕوو، ئاگربەست یان کشانەوە لە غەززە نییە.
ناوبراو ڕایگەیاند کە لە دانوستانەکاندا تا ئێستا باسی دیلە فەڵەستینییەکان نەکراوە.
حەمدان جەختیکردەوە کە ئاگربەست دەبێت لە چوارچێوەی پێوەرێکی ڕووندا بێت.
ئەو سەرکردەی حەماس ڕایگەیاند کە ئەمریکا کاتی زیاتر بۆ کوشتاری فەڵەستینییەکان لە لایەن ڕژێمی زایۆنیستییەوە دەکڕێت.
ناوبراو ڕایگەیاند کە ئەمریکا ئیرادەیەکی ڕاستەقینەی بۆ ئاگربەستی غەززە نییە./.