بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، خواردنی میوە بەشێکی سەرەکییە لە سیستەمی خۆراکی، بەڵام پێویستە هەندێک شت لەبەرچاو بگرێت بۆ ئەوەی بە تەواوی سوودی لێ وەربگرێت، بە شێوەیەکی گشتی میوە شەکری سرووشتی تێداتە بۆ تەندرووستی جەستە گرنگە بەڵام نابێت زیادەڕۆی بکرێت لە خواردنی.
هەندێک لە شارەزایانی تەندرووستی دەڵێن باشترین کات بۆ خواردنی میوە بەیانیانە بە گەدەی بەتاڵ واتە لە کاتی نانی بەیانیدا.
ئەگەر بە گەدەی بەتاڵ میوە بخۆیت، کۆئەندامی هەرس بە خێرایی شەکری ناوی دەشکێنێت، بۆیە دەتوانیت باشتر سوود لە ماددە خۆراکیەکانی ناو میوەکە وەربگریت، وەک ڕیشاڵ و ڤیتامین سی، هەروەها میوەکان دژە ئۆکسێنەری تێدایە کە دەتوانێت هەوکردن کەمبکەنەوە.
جێگەی باسە خواردنی میوە لە گەڵ خۆراکەکانی تر دەبێتە هۆی خاوبوونەوەی هەرس، ئەمەش ڕەنگە ببێتە هۆی هەرس نەکردن و دروستبوونی کێشەکانی تری کۆئەندامی هەرس.
یەکێک لەو میوەی کە پێشنیار دەکرێت بۆ ژەمی بەیانیان بریتییە لە خواردنی بلوبێری بەو پێیەی یەکێکە لەو میوانەی کە بڕێکی زۆر دژە ئۆکسانی تێدایە، ئەمەش وای لێدەکات ببێتە خواردنێکی گونجاو بۆ ژەمی بەیانیان، ئەمە جگە لەوەی کالۆری زۆر کەمە./.