بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، پرسیارەکە ئەوەیە کە کەی دەبێت سەردانی پزیشکی ددان بکەیت؟
برینێك كە چاك نابێتەوە:
ئەو برینانەی كە لە ناو دەم درووست دەبن، كاریگەریان دەبێت لە سەر ددانەكان و پووك، جگە لەوە، برینێك كە چاك نابێتەوە، ڕەنگە نیشانەی توشبوون بە شەكرە بێت، چونكە برین لە نەخۆشی شەكرەدا درەنگتر چاك دەبێتەوە.
ھەندێك لە برینەكان دەتوانێت نیشانەی توشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجەی ناو دەم بێت، ئەگەر برینەكان ئازاری گوێ، گڕی دەنگ، سڕی زمان یان قوڕگ، ئاوسانی كاكیلە یان سەختی جوڵاندنی كاكیلەكان و زمان ی لەگەڵ بوو، سەردانی پزیشكی ددان بكە.
بۆنی ناخۆشی دەم:
ھەندێك جار بۆنی ناخۆشی دەم نیشانەی پاشماوەی خۆراكە لەنێوان ددانەكاندا، بەڵام بۆنی ناخۆشی دەم زۆربەی كات بەھۆی ڕزینی دانەكانەوەیە، نەخۆشی دەم، توتن و تەماكۆ، خاوێن ڕانگرتنی دەم، ھەوكردنی دەم، یان بەھۆی قوڕگ و لوتەوەیە./.