بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ژنان بۆ ئاگاداربوون لە جەڵتەی دڵ پێویستە ئەم نیشانانە پشتگوی نەخەن کە بریتین لە:
ئازاری سنگ، بەڵام ئازارێکی تیژ نییە، بەڵکوو وەک پەستانێک وایە لە ناوەڕاستی سنگ، ناو بە ناو ئەم ئازارە دێت و بۆ چەند خولەکێک دەمێنێتەوە.
ئازار لە هەندێک بەشی جیاوازی جەستە، وەک قۆڵ، پشت، مل، شەویلگە و گەدە. هەست دەکەیت ئازارەکە لە شوێنێک نییە و بڵاو دەبێتەوە.
هەناسەتەنگی، کە هەستێکی وەهات هەیە بۆ ماوەیەکی زۆر ڕاتکردبێت بێ پشوو وەرگرتن.
ڕشانەوە و دڵتێکەڵهاتن.
ئارەقی سارد و سەرگێژخواردن.
لەناکاو توشبوون بە دڵەڕاوکێ و فشار. ئەگەر ئازاری سنگیشی لە گەڵدابوو و هەستت بە سەرگێژخواردن کرد، باشترە بە زوویی پشکنین بکەیت./.