بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، باشتربوونی ڕێژەیی دۆخی گەشتیاری لە سوریا لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا بەرچاو بووە، بە تایبەت دوای ئەو چەقبەستووییەی کە بەهۆی دە ساڵێکی تەواو شەڕەوە دروست بووە، بەڵام پێشکەوتنەکە نزیکەی تەواو سنووردارە بە گەشتیارانی وڵاتانی ئەندامی ئەنجومەنی هاوکاری کەنداوی فارس، عێراق و لوبنان ، تەنها لە حاڵەتە دەگمەنەکاندا نەبێت.
گەشتی هاوڵاتیانی وڵاتانی ئەندامی ئەنجومەنی هاوکاری کەنداوی فارس، عێراق و لوبنان
گەشتی هاووڵاتیانی وڵاتانی ئەندام لە ئەنجومەنی هاوکاری کەنداوی فارس لە چوارچێوەیەکی چەمکی مێژووییدا بە پشت بەستن بە پەیوەندی عەشایەری نێوان ئەو وڵاتانە لە گەڵ سوریا لە لایەک و لێکتێگەیشتنەکانی سیاسی و کردنەوەی سنوورەکان دوای ساڵانێک لە پچڕان، لە لایەکی ترەوە بووە.
ئەم پرسە هاووڵاتیانی عێراقی دەگرێتەوە و لەوەش زیاتر هاووڵاتیانی لوبنانیش دەگرێتەوە، نادادپەروەرانە دەبێت بڵێین سەفەریان بۆ سووریا لە سەردەمی شەڕدا پچڕاوە، بەڵام زۆر کەم بوو تا دووبارە زیادی کردەوە، هاووڵاتیانی لوبنانیش لە سەر شەقامەکانی دیمەشق و حۆمس بەردەوام بوونیان هەبووە.
ئەم گەشتوگوزارە لە سەر چەند فاکتەرێک دامەزراوە، هەندێک کەس گەشت دەکەن بۆ ئەم وڵاتە تەنیا بە مەبەستی کات بەسەربردن و کەڵک وەرگرتن لە کەنارەکانی دەریای ناوەڕاست و سرووشتی سوریا، هەندێک کەس دەچنە دیمەشق بۆ سەردانی شوێنە پیرۆزەکانی وەک مەزارگەی حەزرەتی زەینەب (د.خ)، وە هەندێک کەس دەچنە دیمەشق بۆ چارەسەرکردن گەشت دەکەن بۆ ئەو وڵاتە چونکە چارەسەری ئەم وڵاتە زۆر هەرزانە بە بەراورد بە وڵاتانی تری دراوسێ بە تایبەتی ڕێکارەکانی جوانکاری و ددان کە ئەو پزیشکانەی لە سوریا ماونەتەوە لێهاتوون.
کاتێک گەشتیاری دەبێتە کێشە بۆ سورییەکان
ئاشکرایە کە یەکێک لەو کەرتانەی کە سندوقەکان چالاک دەکات و پاڵپشتی بودجەی گشتی وڵات دەکات، گەشتیارییە، بەڵام گەشتوگوزار لە سوریا بووەتە کێشە بۆ سورییەکان چونکە بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی نزیکەی هەموو شتێک و هەڵاوسان.
بەرزبوونەوەی نرخی هەر کاڵایەک کە سورییەکان بە بەردەوامی بەکاری دەهێنن لە دوای کۆتایی هاتنی وەرزی هاوین و پشووەکان بازاڕێکی زۆر گران بەجێدەهێڵێت کە سوورییەکان ناتوانن بیکڕن.
بازاڕی ئۆتۆمبێل وەک نموونە
یەکێک لەو حاڵەتانەی کە بوونی گەشتیاران بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی، نرخی ئۆتۆمبێلە، بە جۆرێک کرێی ئۆتۆمبێل دەگاتە نزیکەی هەزار دۆلار لە مانگێکدا.
ئەم ئۆتۆمبێلانە بە قەرزدان بە پاسپۆرت یان کارتی نیشتمانی و واژۆکردنی فۆڕمی قەرزی پڕنەکراو گەرەنتییەک بۆ خاوەن ئۆتۆمبێلەکە کە بەهای دەیان هەزار دۆلارە و بە شێوەیەکی سرووشتی بەکرێدانی ئەم ئۆتۆمبێلە زۆر ئابوریترە لە گواستنەوە لە ڕێگەی ئۆتۆمبێلی تایبەت یان گشتییەوەیە.
3 چارەسەر
ڕێنا عەتوان، بەڕێوەبەری سەرچاوە مرۆییەکانی یەکێک لە بانکە ئەهلییەکانی سوریا، لەسەر ئەم بابەتە قسەی کرد و ڕایگەیاند، بۆ هەر کەسێک 3 ڕێگەچارە هەیە، یەکەم، گەشتکردن بە هاتوچۆی گشتی، کە ئەمەش هەندێک کێشەی هەیە.
ئاماژەی بەوەشکرد، چارەسەری دووەم بەکارهێنانی تەکسییە، کە بەم نزیکانە نرخەکەی یەکسان دەبێت بە نرخی بلیتی فڕۆکە لە ناوخۆی وڵاتدا.
ڕێنا عەتوان چارەسەری سێیەم وا دەناسێنێت کە بە بۆچوونی خۆی باشترین چارەسەرە، کە ئۆتۆمبێلێک بە کرێ بگرێت بە نرخێکی زۆر گران نەبێت.
ڕوونیشیکردەوە، کرێی هەندێک ئۆتۆمبێل 100 یان 200 دۆلار بووە، دواتر گەشتیار دێن ئەو ئۆتۆمبێلە بە 1000 دۆلار بە کرێ دەگرن، گەشتیار دەگەڕێتەوە و خاوەن ئۆتۆمبێلەکەش ئامادە نییە ئەم ئۆتۆمبێلە بە نرخە کۆنەکە بە کرێ بگرێت.
عەتوان پێی وایە چارەسەری ئەم کێشەیە ڕێکخستنی بازاڕ و گەشتوگوزار و دەستێوەردانی حکومەتە بۆ کۆنترۆڵکردنی نرخەکان و پێی وایە نابێت هاووڵاتیانی سوریا کاریگەرییان لە سەر کێشە وەرزیەکانی وەک گەشتیاری بکەوێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، سەبارەت بە کەناراوەکان لە هاویندا، هەژاران و چینی ناوەند لە مانگی تشرینی دووەمدا تا کۆتایی مانگی نیسان کەناراوەکان بەکاردەهێنن، دواتر نرخەکان بەرزدەبنەوە.
بووژانەوەی بازاڕی ڕەش
سورییەکان ساڵانێکە بە دەست قەیرانی سوتەمەنییەوە دەناڵێنن، ساڵانێک لەمەوبەر پشکی هەر ئۆتۆمبێلێک مانگانە 50 لیتر بەنزین بووە، کە بەشی زۆربەی شۆفێران بەشی ئەوە ناکات، بۆیە ڕوو لە بازاڕی ڕەش دەکەن.
بەنزین لە بازاڕی ڕەشدا یان لە لوبنانەوە دێت یان لە بەنزینخانەکانی ناوخۆی وڵاتەوە دێت و هەمان پشکی ٥٠ لیترە بۆ هەر ئۆتۆمبێلێک، و لە کاتێکدا نرخی هەر لیترێک بەنزین لە بەنزینخانەکان لە دەوروبەری ١٢ هەزار لیرەی سورییە و نرخی هەر لیترێک بەنزین لە بازاڕی ڕەشدا نزیکەی ١٨ هەزار لیرەی سورییە.
ئەم نرخانە لە ڕۆژە ئاساییەکانی ساڵدایە، بەڵام لە وەرزی هاوین و گەشتیاریدا نرخەکان لە بازاڕدا تەواو جیاوازن.
گەشتیاری و ئاسایشی نیشتمانی
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی گەشتوگوزاری سوریا ڕوونیکردەوە، لە ساڵی 2010 پێش دەستپێکردنی شەڕی ناوخۆ، داهاتی سوریا لە گەشتوگوزاردا 14%ی ئابوری وڵاتەکەی پێکهێناوە کە 8.4 ملیار دۆلار بوو.
سەبارەت بە کاریگەرییە نەرێنییەکانی گەشتوگوزاریش ئاماژەی بەوەدا کە گەشتوگوزار پەیوەندی بە ئاسایشی نیشتمانی هەر وڵاتێکەوە هەیە هەروەها ئاسایشی ئابوری و کۆمەڵایەتییەکەی، بۆیە پێویستە وەزارەتە جیاوازەکان پێکەوە کاربکەن بۆ سەرخستنی گەشتوگوزار و نەهێشتنی کاریگەرییە نەرێنییەکانی.
ئەم سەرچاوە فەرمییە لە وەزارەتی گەشتوگوزاری سوریا ڕایگەیاند، ئەگەر ئەم وەزارەتە بتوانێت کۆنتڕۆڵی هەندێک لایەن بکات، لایەنی تر کە گرنگن لەوانە کۆنتڕۆڵکردنی نرخ، چارەسەرکردنی کێشەی سووتەمەنی، کۆنتڕۆڵکردنی تاوان، چارەسەرکردنی کێشەکان لە وەزارەتی دەرەوە پێویستە لە لایەن لایەنە بەرپرسیارەکانەوە چارەسەر بکرێن و بەم شێوەیە بە فۆکۆسی تەواو، سوریا کە شوێنەوار و قەڵا و ناوچەی مێژوویی ناوازەی هەیە، دەتوانرێت بکرێتە قیبلەی گەشتیارانی جیهان./.