بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کەتیبەکانی قەسام باڵی سەربازی بزوتنەوەی حەماس و سەرایا قودس باڵی سەربازی جیهادی ئیسلامی فەڵەستین لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا ڕایانگەیاند کە تەقینەوەکەی شەوی یەک شەممە 18 ی ئاب ی 2024 لە شاری تەل ئەبیب لە لایەن ئەندامانی ئەوانەوە بە هاوبەشی کراوە.
شەوی یەک شەممە بارهەڵگرێک لە تەل ئەبیب تەقییەوە و بەو هۆیەوە زایۆنیستێک کوژرا و یەکێکی دیکە بریندار کرا.
میدیا زایۆنیستەکان لە هەمان سەرەتاوە ڕایانگەیاندووە کە تەقینەوەکە لە ڕێگای کردەوەیەکی شەهیدبوونی فەڵەستینییەکانەوە بووە.
قەسام و سەرایا قودس ڕایانگەیاندووە کە تا ئەو کاتەی تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە کەرتی غەززە بەردەوام بێت و ئەو ڕژێمە درێژە بە تیرۆر و کۆچی زۆرەملەی خەڵکی مەدەنی بدات، کردەوەی وەها لە ناوچە داگیرکراوەکانی فەڵەستین بەردەوام دەبێت./.