بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عێراق بە درێژایی 600 کیلۆمەتر لە گەڵ سنوری سوریا هێزەکانی خستووەتە ئامادەباشییەوە و ئەمەش بە مەبەستی ڕێگرییە لە دزەکردنی تیرۆریستانی داعش لە سوریاوە بۆ ناو خاکی عێراق.
میدیاکانی عێراقیش ئەوە پشتڕاست دەکەنەوە کە بۆ ڕێگری لە دزەکردنی تیرۆریستانی داعش و گواستنەوەی ئەو بارگرژییەی لە دێرەزوری سوریا هەیە بۆ سنوری عێراق، ژمارەیەکی زۆر هێزی بڵاو کردووەتەوە و کامێرا نهێنییەکان و خاڵە پشکنینەکانی زیاتر کردووە./.