بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فەرمانگەی زانیاری وزەی ئەمریکا ڕێژەی هاوردەی نەوتی ئەم وڵاتەی لە عێراق لە مانگی تەمموزی ڕابردوو بڵاو کردەوە.
لە ڕاپۆرتێکی فەرمانگەی زانیاری وزەی ئەمریکادا هاتووە کە عێراق لە مانگی تەمموزدا 6 ملیۆن و 967 هەزار بەرمیل نەوتی هەناردەی ئەو وڵاتە کردووە.
ڕاپۆرتەکە ئاماژەی بەوە داوە کە هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا لە مانگی تەمموز تێکڕای ڕۆژانە 169 هەزار بەرمیل بووە و مانگی حوزەیرانیش 5 ملیۆن و 425 هەزار بەرمیل و تێکڕای هەناردەی ڕۆژانەی 136 هەزار بەرمیل بووە.
فەرمانگەی زانیاری وزەی ئەمریکا ڕایگەیاندووە کە ڕێژەی هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەو وڵاتە لە هەفتەی یەکەمی مانگی تەمموز بە تێکڕای ڕۆژانە 237 هەزار بەرمیل، هەفتەی دووەم بە تێکڕای ڕۆژانە 79 هەزار بەرمیل، هەفتەی سێهەم بە تێکڕای ڕۆژانە 314 هەزار بەرمیل و لە هەفتەی چوارەم بە تێکڕای ڕۆژانە 207 هەزار بەرمیل بووە.
پاش کەنەدا، مەکزیک، سعوودیە و کۆڵۆمبیا، عێراق لە پلەی پێنجەمی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت بۆ ئەمریکا لە مانگی تەمموزی ڕابردوودا بووە./.