بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، گۆڤەند شێروانی پسپۆڕی بواری نەوت و غاز لە لێدوانێکدا بۆ دەزگای میدیایی ” بغداد الیوم ” ڕایگەیاندووە کە زیانەکانی ڕاگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان 14 ملیار دۆلاری تێپەڕاندووە.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە 14 ملیار دۆلار ژمارەیەکی زۆرە و دەتوانرا بە ئاسانی بکرێتە هۆکاری بوژانەوەی بودجەی گشتی عێراق.
هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە پاش بڕیارەکەی دادگای پاریسەوە لە ئاداری 2023 تا ئێستا ڕاگیراوە و دانوستانەکانی هەولێر و بەغدا بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم بەردەوامە./.