بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لەتیف ڕەشید سەرۆک کۆماری عێراق نووسراوێکی ئاراستەی موحسن مەندەلاوی سەرۆکی پەرلەمانی ئەم وڵاتە بە وەکالەت کردووە کە تێیدا داواکراوە پرۆژەیاسای دامەزراندنی پارێزگای هەڵەبجە بخرێتە خشتەی کاری ئەنجومەنی نوێنەرانەوە و دەنگی لە سەر بدرێت.
پرۆژەیاسای بەپارێزگاکردنی هەڵەبجە پێشتر خوێندنەوەی یەکەم و دووەمی بۆ کراوە بەڵام بە هۆی ناکۆکی سیاسییەوە فراکسیۆنە شیعەکان ئامادە نین دەنگی پێبدەن./.