بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەرچاوە فەرمییەکانی غەززە ڕایانگەیاندووە کە لە 7 ی تشرینی یەکەمی 2023 و شەڕی دە مانگەی غەززەدا تا ئێستا 165 پەیامنێر لە لایەن ڕژێمی تاوانبار و داگیرکاری زایۆنیستییەوە شەهید کراون.
ڕژێمی زایۆنیستی بۆ ڕێگری لە ڕووماڵکردنی تاوان و کۆمەڵکوژییەکانی لە غەززە، بەردەوام پەیامنێران و تیمە میدیاییەکان دەکاتە ئامانج.
دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان لە بەرامبەر تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بە تایبەت شەهیدکردنی ئەو 169 پەیامنێرە و کۆمەڵکوژکردنی خەڵکی غەززە، بێدەنگییان هەڵبژاردووە. تاوانەکانی زایۆنیستەکان بە هاوکاری ئەمریکا و وڵاتانی ڕۆژئاوا دەکرێت./.