بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەردانیکردنی زیارەتکارانی ناوخۆیی عێراق، ئێرانی، پاکستانی و ….. بۆ کەربەلا بە مەبەستی بەشداری لە ڕێوڕەسمی چلەی شەهیدبوونی ئیمام حوسێن (ع) بەردەوامە و بڕیارە ڕۆژی چوارشەممە و پێنج شەممەی ئەم هەفتەیە و یەک شەممەی هەفتەی داهاتوو لە عێراق بکرێتە پشوو.
پێشتر مەجید میرئەحمەدی جێگری وەزیری ناوخۆ و سەرۆکی لێژنەی زیارەتکارانی ئێرانی بە تەلەفزیۆنی فەرمی ئەم وڵاتەی ڕاگەیاندبوو کە یەک ملیۆن و 500 هەزار زیارەتکار بۆ بەشداری لە چلەی شەهیدبوونی ئیمام حوسێن سەردانی عێراقیان کردووە.
هەروەها وەزیری گواستنەوەی عێراقیش ڕایگەیاندووە کە هەموو ئامادەکارییەک کراوە بۆ هاوکاری و پێشکەشکردنی خزمەتوگزاری بەو زیارەتکارانی هاتوونەتە عێراق و هۆبەکانی گواستنەوەش دابینکراوە بۆ گواستنەوەیان./.