بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لیوا عەلی فەدەوی ڕایگەیاند کە ڕژێمی داگیرکار و منداڵکوژی زایۆنیستی درێژەی بە هەڵەکانیدا و لە خاکی ئێراندا شەهید ئیسماعیل هەنیەی تیرۆر کرد و ئێمەش بە دڵنیاییەوە لە کات و شوێنێکی گونجاودا وەڵام دەدەینەوە.
ناوبراو وتی: مافی تۆڵەکردنەوەی خوێنی شەهید هەنیە وەک خۆی ماوەتەوە، کات و شوێنی وەڵامدانەوە و سزادانی ڕژیمی زایۆنیستی لە لایەن ئێمەوە دیاری دەکرێت و بە دڵنیاییەوە جێبەجێی دەکەین.
جێگری فەرماندەی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران وتی: لە ناوچە داگیرکراوەکانی فەڵەستین کەشێکی دەروونی بە سەر زایۆنیستەکاندا زاڵە و چاوەڕوانی وەهاش لە سزادانەکە بۆ ئەوان قورسترە و شەو و ڕۆژ چاوەڕوانی وەڵامەکەی ئێران دەکەن.
ڕاشیگەیاند کە ڕژێمی زایۆنیستی بە تیرۆری شەهید هەنیە تووشی هەڵەیەکی گەورە بوو و بەهێزتر لە ڕابردوو سزا دەدرێت./.