بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، میدیاکانی ڕژێمی زایۆنیستی ڕایانگەیاندووە کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێ شەممە زەنگی ئاگادارکردنەوە لە جۆلانی داگیرکراو لێدراوە.
هاوکات لە گەڵ لێدانی زەنگی ئاگادارکردنەوە، سیستەمی بەرگری ئاسمانیی ڕژێمی زایۆنیستیش کەوتە چالاکی.
زەنگی ئاگادارکردنەوە لەو شارۆچکانە بووە کە پێشتر چۆڵنەکرابوون.
حزبوڵڵای لوبنان لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە کە لە وەڵامی هێرشەکانی دووشەممەی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر ئەم وڵاتە، بارەگای لەشکری 210 ی جۆلان، بنکەی سەربازی نەفەح و بارەگای هێزەکانی تۆپخانە و تیپی زرێپۆشی ئەم لەشکرەی کردووەتە ئامانج.
میدیاکانی ڕژێمی زایۆنیستی ڕایانگەیاندووە لە لانیکەم 100 مووشەک و ڕۆکێت ئاراستەی ئەم ناوچەیە کراوە./.