بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، چاوپێکەوتنەکەی سەید حەسەن خومەینی لە گەڵ سەید عەمار حەکیم سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانیی عێراق بە ئامادەبوونی هادی عامری سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح بەڕێوەچوو.
سەید عەمار حەکیم وێڕای بەخێرهاتنی سەید حەسەن خومەینی، داوای لە میدیاکان کرد بە درووستی ڕووماڵی چلەی شەهیدبوونی ئیمام حوسێن (ع) وەک گەورەترین ڕێوڕەسمی مرۆیی بە ئامادەبوونی ملیۆنان زیارەتکار بە تایبەت لەم وەرزی گەرمایەدا بکەن./.