بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەڵاحەدین بەهائەدین ڕایگەیاندووە کە پەنجا ڕۆژە مووچە نەدراوە، ئەم تاوانە بە ویژدانی کێ ڕەوایە؟ هۆکار هەرچی بێت و پاساو هەرچی بێت، فەرمانبەری هەرێم و منداڵە بێنازەکانیان باجەکەی دەدەن.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە دەستی دەستیکردن بە قوتی هاووڵاتیان لە کەلتوری هیچ مرۆڤێکی ویژدان زیندوودا جێی نابێتەوە.
ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان جەختی لە سەر پێویستی ڕاگرتنی ئەم دۆخە کردووەتەوە و بە یارییەکی ناشیرین ناوی بردووە و داوایکردووە کە هەر دوو حکومەتی هەرێم و ناوەند کارئاسانی بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکەی دادگا بکەن، نەک ئەوەی کە خۆبدزنەوە و کۆسپ و لەمپەری بۆ درووست بکەن.
سەڵاحەدین بەهائەدین ڕایگەیاندووە کە لە ئەگەری بەردەوامیدان بەم قەیرانە کە لە سەر حسێبی قوتی هاووڵاتیانە، سکاڵا لە سەر سەرپێچییەکان تۆمار دەکرێت./.