بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، جەمال کۆچەر ئەندامی لێژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند کە مووچەی ئەمساڵی مووچەخۆرانی هەرێم بە تەواوی پارێزراوە و هیچ ترسێک سەبارەت بە دواکەوتنی نییە و کاروباری دارایی بە تەواوی لە ژێر کۆنتڕۆڵدایە.
ناوبراو وتی: حکومەت پابەندە بە دابینکردنی مووچەی فەرمانبەران کە کاتی خۆیدا بە بێ دواکەوتن.
ئەو ئەندامەی پەرلەمانی عێراق وتی: لێدوانەکانی وەزیری دارایی و پارێزگاری بانکی ناوەندی پشتڕاستی ئەوە دەکەنەوە کە هیچ کێشەیەک لە سەر دابینکردنی مووچە نییە. ئەمساڵ تا ئێستا مووچە بە هیچ شێوەیەک دوانەکەوتووە، ئەمەش بەڵگەیە لە سەر توانای حکومەت لە بەڕێوەبردنی کاروباری دارایی بە شێوەیەکی زۆر باش.
لێدوانەکەی جەمال کۆچەر لە کاتێکدایە کە تا ئێستا مووچەی مانگی تەمموزی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دابەش نەکراوە./.