بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دانیشتووانی هەرێمی کوردستان مەترسی گەورەیان لە پیلان و ئامانجەکانی تورکیا هەیە و ڕایدەگەێنن کە ئەو وڵاتە دەستپارێزی لە هیچ ناکات و لە ئەنجامی هێرش و بۆردومانەکانی تا ئێستا ژمارەیەکی زۆر خەڵکی مەدەنی کوژراون و زیان بە ڕەزوباخی خەڵکیش گەیشتووە.
تا ئێستا لە ئەنجامی بۆردومانەکانی سوپای تورکیاوە 263 گوندی پارێزگای دهۆک داگیرکراون و نزیکەی 200 گوندیش چۆڵکراون، لە ناوچەی ئامێدیش 201 گوند داگیر کراون و ئەو ژمارەیە لە سنوری زاخۆ 62 گوندە./.