بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەرایا قودس باڵی سەربازیی بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەڵەستین لە پەیامێکدا بۆ خۆڕاگریی ئیسلامی لوبنان و سڵاو و ستایشی سەید حەسەن نەسروڵڵا ئەمینداری گشتی حزبوڵڵا کە لە خۆڕاگریدا وەک شاخێکی بەهێز پێناسەی کردووە، ڕایگەیاندووە کە سوێند بە خودا، ئێوە باشترین برا، باشترین پشتیوان، باشترین پیاوانی بە وەفا و باشترین خۆڕاگرن.
لەو پەیامەدا هاتووە کە زیاتر لە 10 مانگە تێکۆشان و گیانفیدایی ئێوە لە بەرەنگاربوونەوەی دوژمن دەبینین کە ترسی لە ڕوبەڕوبونەوەی ئێوە هەیە، ئەم دوژمنە شکستخواردووە لە غەززە کە هەر رۆژ بۆ دەربازبوون لە هێرشی خەباتگێڕانی ئێمە و بۆسەکانمان، داوای هاوکاری دەکات، چۆن دەتوانێت لە گەڵ ئێوەدا شەڕ بکات.
سەرایا قودس ڕایگەیاندووە کە ئەم پەیامە لە دڵی غەززە و لە گۆڕەپانی شەڕ و پێکدادانەکانەوە و لەم کاتە هەستیار و مێژووییەدا بۆ ئێوە دەنێرین و جەخت لە سەر بەردەوامی تێکۆشان تا سەرکەوتنی کۆتایی دەکەینەوە کە ئەو سەرکەوتنەش زۆر نزیک بووەتەوە./.