بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، تیرۆری شەهید خەلیل مەقدەح لە لایەن ڕژێمی زایۆنیستییەوە بە هەوڵێک لە چوارچێوەی سیاسەتی ئاڵۆزکردنی دۆخی ناوچەکە بە تایبەت بەرامبەر بە گرووپە فەڵەستینییەکان دادەنرێت.
ئەو تیرۆرە کە بە درۆن ئەنجام درا، ئەوەی سەلماندووە کە دوژمنی زایۆنیستی تیرۆری کردووەتە بەشێک لە بانکی ئامانجەکانی لە دژی خۆڕاگریی فەڵەستین لە لوبنان، سوریا، غەززە و کەرتی خۆرئاوای فەڵەستین.
ئامانجی ڕژێمی زایۆنیستی لەم تاوانە، گۆڕینی سیاسەتی شەڕ و پێکدادانی ڕاستەوخۆی سەربازییە بە تیرۆر بەرامبەر بە گرووپەکانی خۆڕاگریی فەڵەستین.
تیرۆرەکە ئەوەی سەلماندووە کە دوژمنی زایۆنیستی ئاگاداری پڕچەککردنی گەنجانی کەرتی خۆرئاوائە بە تایبەت لە لایەن کەتیبەکانی ئەقسای سەر بە بزوتنەوەی فەتحەوە و مەقدەح یەک لەو کەسانە بووە کە لە لایەن ڕژێمی زایۆنیستییەوە بە پڕچەککردنی گەنجانی کەرتی خۆرئاوا تۆمەتبار کرابوو.
ناوبراو ئەگەرچی ئەندامی بزوتنەوەی فەتح بووە بەڵام دژایەتی ڕێکەوتنی ئۆسلۆی کردووە و لە گەڵ براکەی بە ناوی مونیر، بەرپرسی ئەمنی کەمپەکانی سەیدا و باشوری لوبنان بووە./.