بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق ڕایگەیاندووە کە تەنیا لە مانگی ڕابردوودا 26 هەزار و 62 هاوسەرگیری نوێ لەم وڵاتەدا ئەنجام دراوە.
ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق ڕایگەیاندووە کە ئەو ژمارە زۆرەی هاوسەرگیری هەمووی لە دادگاکاندا ئەنجام نەدراوە، زیاتر لە 23 هەزاریان لە دادگاکان و زیاتر لە 2 هەزاری دیکەی لە دەرەوەی دادگاکاندا بووە.
هەر لە مانگی ڕابردوودا 6 هەزار و 344 حاڵەتی جیابوونەوەش لە عێراق تۆمار کراوە کە تەنیا هەزار و 760 حاڵەتیان دۆسیەکانیان لە دادگاکاندا تۆمار کراون.
ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق ئاماژەی بەوەشکردووە کە ساڵی ڕابردوو نزیکەی 300 هەزار هاوسەرگیری لەم وڵاتەدا ئەنجام دراوە کە لە سەدا 85 ی لە دادگاکان و لە سەدا 15 ی دیکەی لە دەرەوەی دادگاکاندا بووە./.