بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دوای ئەوەی ڕێبوار تەها سەرۆکی ” فراکسیۆنی هاوپەیمانی کەرکوک هێز و ئیرادەمانە ” لە پشکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان وەک پارێزگاری کەرکوک هەڵبژێردرا، یەکێتی شوێنگرەوەی دیاریکرد.
ئەمڕۆ چوارشەممە عەبدوڵڵا میروەیس وەک ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک لە شوێنی ڕێبوار تەها لە بەردەم سەرۆکی دادگا سوێندی یاسایی خوارد و بووە ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک./.