بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەرچاوەیەکی نزیک و ئاگادار لە خۆڕاگری ئیسلامیی عێراق ڕایگەیاند کە ئەوان لە هەستیاری دۆخی عێراق، ئاڵۆزی و ئەو گوشارانەی کە بۆ ڕێگری لە بەئامانجگرتنی بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا هەیە، ئاگادارن، ئەو بنکە سەربازییانەی کە بەدەر لە پشتیوانی هەواڵگری، بوونەتە شوێنی پشتیوانی لۆجستی لە ڕژێمی زایۆنیستی.
ناوبراو وتی: خۆڕاگریی عێراق دەزانێت کە واشنتن ویستی کشانەوەی هێزەکانی نییە و بەردەوامە لە دواخستنی ڕێکەوتنی هاوبەشی لە گەڵ حکومەتی بەغدا. خۆڕاگری چەندین جار وەک وەڵامێک بۆ داواکارییەکان، دەرفەتی کشانەوەی بە هێزەکانی ئەمریکا داوە بەڵام ئەوان لە دەستدرێژییەکانیان بەردەوام بوون.
ئەو سەرچاوە کە ناوەکەی ئاشکرا نەکراوە، وتی: هیچ هێڵێکی سوور بۆ بەئامانجگرتنی عەین ئەسەد یان بنکە سەربازییەکانی دیکەی ئەمریکا لە عێراقدا نییە بەڵام گرووپەکانی خۆڕاگری لە ئێستادا هەوڵەکانیان بۆ دژایەتی ڕژێمی زایۆنیستی بەکار دێنن.
وتیشی کە گرووپەکانی خۆڕاگری ئیسلامیی عێراق بە کردەوە سێ بەرەیان لە دژی ڕژێمی زایۆنیستی لە سوریا، یەمەن و لوبنان کردووەتەوە و بەردەوام لە هێرشکردنە سەر بەندەر و شوێنە گرنگە سەربازی و ئابورییەکانی ئەو ڕژێمە./.