بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە ڕاگەێندراوێکی وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستاندا هاتووە کە ” سەبارەت بە وەرگیراوانی خوێندنی دبلۆمی باڵای یەك ساڵەی ئەكادیمی، دبلۆمی باڵای دوو ساڵەی پزیشكیی پیشەیی، ماستەر و دكتۆرا لە زانكۆ حكومییەكانی هەرێمی كوردستان كە بە فەرمانی زانكۆیی بەهەر هۆكارێك بێت دواخستنی خوێندنیان بۆ كراوە، دەسەڵات دەدرێت بە زانكۆكان بە مەبەستی دەستكردنی بە خوێندنی ئەكادیمیی ناوبراوان لە سەرەتای ساڵی خوێندنی 2024-2025”.
هەروەها ئەوەش خراوەتەڕوو کە ” ئەو بڕیارە بەپێی توانای كۆلێژ و بەشەكان بە مەرجی پەیڕەوكردنی ڕێنمایی و ستافی وانەوتنەوە و هەبوونی تاقیگە و پێداویستییە زانستییەكان یان سوود وەرگرتن لە ستافی سەرپەرشتیكردن و وانەوتنەوە و سیستمی میوانداریی بۆ هەمان بەشی هاوشێوە لە زانكۆ حكومییەكانی دیكە جێبەجێ دەكرێت “/..