بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، شەوی سێ شەممە 20 ی ئابی 2024 پاسێکی هەڵگری زیارەتکارانی پاکستانی لە ڕێگای دهشیر بەرەو تەفت لە پارێزگای یەزد وەرگەڕا و بەو هۆیەوە 28 کەس گیانیان لە دەستدا و 23 ی دیکەش بریندار بوون کە ناوەندە تەندرووستییەکانی پارێزگاکە ڕایانگەیاندووە برینی ژمارەیەک لەوان زۆر سەختە و ئەگەری بەرزبوونەوەی ژمارەی قوربانیان لە ئارادایە.
لەو ڕووداوەدا 11 ئافرەت و 17 پیاو گیانیان لە دەست داوە و 7 کەس لە بریندارەکانیش باری تەندرووستییان ناجێگیرە.
پۆلیسی هاتووچۆی ئێران ڕایگەیاندووە کە ڕووداوەکە بە هۆی کێشەیەکی تەکنیکی لە سیستەمی ستۆپی پاسەکەدا بووە./.