بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە بەیاننامەیەکدا بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی ڕێزلێنان لە قوربانیانی تیرۆریزم کە لە 21 ی ئابی هەموو ساڵێک بەڕێوە دەچێت، ئەنجومەنی زانایانی موسڵمان جەختی لە سەر ڕەتکردنەوەی هەر جۆرە توندووتیژی، ڕەق و تیرۆرێک کردووەتەوە کە بە پێچەوانەی فێرکارییەکانی ئیسلام، ئایینەکانی دیکە و یاسا نێودەوڵەتییەکانەوە بێت.
ئەنجومەنی زانایانی موسڵمان بە سەرۆکایەتی ئەحمەد تەیب هەروەها جەختی لەوە کردووەتەوە کە مامەڵەکردن لە گەڵ توندڕەوی و تیرۆر، بەرپرسیارێتییەکی ئایینی، مرۆیی و ئەخلاقییە کە پێویستی بە هەوڵی هاوئاهەنگی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی هەیە.
ئەنجومەنەکە داوای پشتگیریی ڕزگاربووانی هێرشە تیرۆریستییەکان و ئەوانەش دەکات کە بە هۆی بەرزبوونەوەی هەڵوێستە توندڕەوەکانەوە هەڕەشە و کاریگەرییان لە سەرە، هەروەها داوای تێکەڵبوونیان لە گەڵ کۆمەڵگا دەکات لە ڕێگای چارەسەرکردنی ئەو کاریگەرییە دەروونی و جەستەییانەی کە تووشی بوون و یارمەتی گەڕانەوەیان بۆ ژیانێکی ئاسایی./.