بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەید عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە چاوپێکەوتنی لە گەڵ ئاژانسی ” کیۆدۆ ” ی ژاپۆن، وتی: وەزارەتی دەرەوەی ئێران وەک هەنگاوێکی گرنگ لە پێناو هەڵگرتنی سزا ئابورییەکان و گەڕانەوە بۆ هەلومەرجی بازرگانیی ئاسایی لە ئاستی نێودەوڵەتی، هەوڵی کۆنتڕۆڵکردنی ئاڵۆزییەکان لە گەڵ ئەمریکا دەدات.
ناوبراو وتی: هەر لە چوارچێوەی ئەو سیاسەتەدا هەوڵی باشترکردنی پەیوەندییەکان لە گەڵ وڵاتانی ئەورووپیش دەدرێت بەڵام بەو مەرجەی کە سیاسەتی دوژمنکارانەی خۆیان بە لاوە بنێن و بۆ زیندووکردنەوەی ڕێکەوتنی ناوەکیی ساڵی 2015 و هەڵگرتنی سزاکان هەوڵ بدەن.
وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: لە وتارەکەم لە پەرلەمان، هەڵگرتنی سزاکان بە تایبەت سزا تاکلایانەکانم لە ڕێگای دانوستانی جیدی و لە خشتەیەکی کاتی دیاریکراو و بە پێی ڕەچاوکردنی بنەما سەرەکییەکان، وەک ئامانجێک دیاری کرد و جەختم لە سەر کردەوە./.