بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئێسحاق بریک ژنڕاڵی خانەنشین و شارەزای کاروباری سەربازی، جارێکی دیکە ڕەخنەی لە سیاسەتەکانی بنیامین نتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ ڕێگری لە گەیشتن بە ڕێکەوتنی ئاگربەست گرتووە.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە مەرجە زیادەکانی نتانیاهۆ بوونەتە هۆی ئەوەی کە ئاگربەست و گەڕاندنەوەی دیلەکان دژوار ببێت.
بریک ڕایگەیاندووە کە لە ئەگەری بەردەوامی شەڕی بەرەی خۆڕاگری و بە دیاریکراوی حەماس و حزبوڵڵا، ڕژێمی زایۆنیستی لە ماوەی کەمتر لە یەک ساڵدا دەڕووخێت.
ئەو ژنڕاڵە زایۆنیستییە ڕایگەیاندووە کە وەزیری شەڕی کابینەکەی نتانیاهۆ دەزانێت سوپای داگیرکار لە گێژاوی غەززەدا نوقم بووە و ژمارەی کوژرانی سەربازەکانی بەرز بووەتەوە و بە هیچ ئامانجێکی سەبارەت بە حەماس نەگەیشتووە./.