بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد بن عەبدولڕەحمان ئالی سانی سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی قەتەر لە ڕۆژانی داهاتوو بە مەبەستی کۆبوونەوە لە گەڵ بەرپرسانی باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران سەردانی تاران دەکات.
ناوبراو بڕیارە سەبارەت بە پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و گرنگترین بابەتەکانی هاوپەیوەند بە دۆخی ناوچەکە، لە گەڵ بەرپرسانی باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران بە تایبەت سەید عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوە کۆببێتەوە.
هەفتەی ڕابردوو عەلی باقری وەزیری پێشووی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران بە وەکالەت، لە گەڵ وەزیری دەرەوەی قەتەر سەبارەت بە دۆسیەی ئاگربەستی غەززە وتووێژی کردبوو./.