بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە ڕاگەێندراوێکی وەزارەتی هەواڵگری کۆماری ئیسلامی ئێراندا هاتووە کە لە زنجیرە ئۆپەراسیۆنێکدا لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی هەواڵگری پارێزگاکانی تاران، ئەلبورز، فارس و خوزستان بە هاوکاری دامەزراوە ئەمنی و هەواڵگرییەکانی وڵات، ژمارەی 14 کەسی سەر بە گرووپی ئەمریکی – زایۆنیستی ناسراو بە داعشی خۆراسانی، دەستبەسەر کران. ئەو تۆمەتبارانە لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا بە ئامانجی کردەوەی تیرۆریستی و بە شێوازی نایاسایی هاتبوونە ئێران.
لەو تیرۆریستانە 7 ئەندامی داعش لە پارێزگای فارس و 7 تیرۆریستی دیکە لە پارێزگاکانی تاران، ئەلبورز و خوزستاندا دەستبەسەر کراون.
وەزارەتی هەواڵگری ئێران ڕایگەیاندووە کە وردەکارییەکانی تایبەت بەم ئۆپەراسیۆنە گەورەیە دواتر بڵاو دەکرێتەوە./.