بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەید عەباس عێراقچی لەو وتووێژەدا جەختی لە سەر سیاسەت و تێڕوانینی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ پشتیوانیکردنی گەل و حکومەت و خۆڕاگری لوبنان کردەوە.
وەزیری دەرەوەی لوبنانیش هیوای خواست ڕەوتی گەشەپێدان و پتەوکردنی پەیوەندییەکان و هاوکاری نێوان تاران و بەیروت بەردەوام بێت.
عێراقچی و بوحەبیب هەروەها سەبارەت بە دوایین گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە بە تایبەت بەردەوامی تاوان و دەسدرێژییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە غەززە و لوبنان بیر و ڕایان ئاڵوگۆڕ کرد./.