بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، شی جین پینگ سەرۆک کۆماری چین لە پەیوەندییەکی تەلەفوونیدا لە گەڵ کیەر ستارمەر سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا، وتی کە هیوادارە لەندەن تێڕوانینێکی ڕاستگۆیانەی بەرامبەر بە پەکین هەبێت.
نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی بەریتانیاش ڕایگەیاند کە هەر دوو لا سەبارەت بە بوارەکانی هاوکاری وەک ئابوری و بازرگانی و فێرکاری، وتووێژیان کردووە و گەیشتوونەتە ڕێکەوتن کە وەک دوو وڵاتی هەمیشە ئەندام لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لە نزیکەوە لە پرسی گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا هاوکاری بکەن.
ستارمەر هەروەها هیوای خواستووە کە هەر دوو وڵات بتوانن ڕاستگۆیانە سەبارەت بە پرسە پەیوەندیدارەکان وتووێژ بکەن و تێڕوانینێکی هاوبەشیان لکە سەر خاڵە ناکۆکەکانی وەک هۆنگ کۆنگ، شەڕی ئۆکراینا و مافی مرۆڤ هەبێت.
سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا هەروەها ڕایگەیاندووە کە هەوڵی تاوتوێکردنی پەیوەندییەکان لە گەڵ پەکین و وەڵامدانەوەی کێشە و دەرفەتەکان دەدات./.