بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ماهر مەحمود سەرۆکی یەکێتی جیهانی زانایانی خۆڕاگری، وتی: یەکڕیزی نێوان موسڵمانان گرنگە لە بەر ئەوەی کە ئیسلام و ئۆممەی ئیسلامی دەپارێزێت، ئەم یەکڕییە بە تایبەت لە پێناو داخستنی ڕێگای بەردەم پیلانگێڕییەکان و بەرەنگاربوونەوەی زایۆنیسم لە هەموو بوارەکاندا گرنگە و کارێکی لەپێشینەیە کە حاشاهەڵگر نییە. ئەم بابەتە بۆ بەرەنگاربوونەوەی ستەمکاریی ئەمریکا کە پشتیوانی لە زایۆنیستم دەکات و سەرچاوە سرووشتییەکانی ئێمە تاڵان دەکات و ڕێگرە لە پێشکەوتنەکانی ئێمە، بە پێویست دادەنرێت. ئێمە ڕوبەڕوی زایۆیسم و ئەمریکا و لایەنگرانی ئەو ڕژێمە لە ئەورووپا دەبینەوە و ئەمەش یەکڕیزیی دەوێت.
ناوبراو وتی: کۆماری ئیسلامی ئێران لە پێناو یەکڕیزی موسڵماناندا هەوڵێکی زۆری هەبووە و ئێمە داوا لە زانایانی ئیسلامی دەکەین درێژەپێدەری ئەم ڕێگایە بن. ئەم سیاسەتەی کۆماری ئیسلامی ئێران ستایش دەکرێت و بە پێویستییەکی گرنگی ئەم قۆناغەی جیهانی ئیسلام دادەنرێت./.