بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کەناڵی ” الشرق ” لە سەر زاری سەرچاوەیەک لە بزوتنەوەی حەماس ڕایگەیاندووە کە حەماس پابەندی مەرجەکانی خۆیە و هەر جۆرە بوونێکی ڕژێمی زایۆنیستی لە بەرەی فیلادلفیا ڕەتدەکاتەوە.
ئەو سەرچاوە ڕایگەیاندووە کە حەماس پابەندی گەڕانەوەی ئاوارەکان، دەستەبەرکردنی ئاوەدانکردنەوەی غەززە و ئاڵوگۆڕی ڕاستەقینەی دیلەکانە بۆ تەواوکردنی ڕێکەوتنی ئاگربەست.
کەناڵەکە ڕایگەیاندووە کە کشانەوەی هێزەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە سەرجەم بەرەکان بە مەرجی سەرەکی بزوتنەوەی حەماس دادەنرێت.
ئەو سەرچاوە ڕایگەیاندووە کە خاڵە ناکۆکەکان لە سەر کشانەوە لە چەندین بەرە، دەروازەی سنوریی ڕەفەح و دیلەکانە./.