بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کۆمیساریای باڵای مافی مرۆڤی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاندووە کە لە سەدا 90 ی دانیشتووانی کەرتی غەززە لە تشرینی یەکەمی 2023 و دەستپێکردنی شەڕەوە ئاوارە بوون و هیچ شوێنێکی پارێزراو لەم ناوچەیەدا بوونی نەماوە، دانیشتووانی غەززە خراونەتە ڕوبەرێکی زۆر بچووکەوە کە دەکاتە یەک لە سەر دەی ڕوبەری گشتی ناوچەکە.
بەرپرسێکی دیکەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ئاشکرای کردووە کە ڕژێمی زایۆنیستی لە شەڕی دژ بە غەززە زیاتر لە سەدا 80 ی بیناکانی ڕووخاندووە.
زیاتر لە دە مانگ بە سەر شەڕی غەززەدا تێپەڕ دەبێت و ڕژێمی داگیرکار و منداڵکوژی زایۆنیستی لە بێدەنگی کۆمەڵگای جیهانی و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکاندا درێژە بە تاوانەکانی دەدات، تاوانەکانیشی بە هاوکاری ڕاستەوخۆی ئەمریکا و وڵاتانی ڕۆژئاوا دەکرێت./.