بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا لە پەیوەندییەکی تەلەفوونیدا لە گەڵ سەید عەباس عێراقچی وێڕای پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی وەک وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران، ئامادەیی وڵاتەکەیی بۆ بەردەوام ڕاوێژی سیاسی لە گەڵ تاران بە ئامانجی پتەوکردن و گەشەپێدانی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و هەروەها ئاڵوگۆڕی بیروڕا سەبارەت بە گۆڕانکارییە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان دەربڕی.
وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێرانیش بە ئاماژە بە دۆخی ئاڵۆزی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و کردەوە تیرۆریستییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی، جەختی لە سەر پێویستی بەردەوامبوونی ڕاوێژی نێوان وڵاتانی ئیسلامی بە تایبەت ئێران و تورکیا کردەوە./.