بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لەم نێوەندەدا، زیرەکی دەستکرد، وەک یەکێک لە پێشکەوتووترین و داهێنەرترین تەکنۆلۆژیای ئەمڕۆ، بە خێرایی دەبێتە ئامرازێکی سەرەکی لە بەڕێوەبردن و جێبەجێکردنی پڕۆسەی هەڵبژاردندا. بەهۆی توانا زۆرەکانی لە شیکردنەوەی داتا گەورەکان و پێشبینیکردنی ورد و باشترکردنی ئاسایش و زیادکردنی کارایی، زیرەکی دەستکرد دەتوانێت یارمەتیدەر بێت بۆ باشترکردنی بەرچاوی پرۆسەکانی هەڵبژاردن.
بە لەبەرچاوگرتنی گرنگی هەڵبژاردن و ڕۆڵی ژیانی لە کۆمەڵگادا، بەکارهێنانی زیرەکی دەستکرد دەتوانێت سوودی بەرچاو لەگەڵ خۆیدا بهێنێت. ئەم تەکنەلۆژیایە دەتوانێت وردبینی و وردی ژماردنی دەنگەکان زیاد بکات، ڕێگری لە پێشێلکارییە ئەگەرییەکان بکات، شیکاری قووڵی هەڵسوکەوتی دەنگدەران پێشکەش بکات و پرۆسەکانی هەڵبژاردن شەفافتر و کاراتر بکات.
هەرچەندە هێشتا ڕێگایەکی دوور و درێژ ماوە بۆ ئەوەی زۆرترین سوود لەم تەکنەلۆژیایە وەربگرین لە پرۆسەی ئەنجامدانی هەڵبژاردندا، بەڵام داڕێژەرانی سیاسەت و بەڕێوەبەرانی هەڵبژاردن و توێژەران لە ئایندەیەکی نزیکدا دەتوانن لە تەکنەلۆژیای زیرەکی دەستکرد کەڵک وەربگرن بۆ گۆڕینی هەڵبژاردن بۆ پرۆسەیەکی شەفاف و سەلامەت و کارا.
سوودەکانی بەکارهێنانی زیرەکی دەستکرد لە هەڵبژاردنەکاندا
-زیادکردنی وردبینی و کەمکردنەوەی هەڵەکان
یەکێک لە گەورەترین تەحەددیاتی هەر هەڵبژاردنێک وردبینییە لە ژماردنی دەنگەکان و ڕێگریکردن لە هەڵەی دەستی مرۆڤەکان. زیرەکی دەستکرد، بە توانای پرۆسێسکردنی داتا گەورەکان و ئەلگۆریتمەکانی پێشکەوتوو، دەتوانێت بە شێوەیەکی سەرنجڕاکێش وردی ئەم پرۆسانە زیاد بکات. سیستەمەکانی بنەمای زیرەکی دەستکرد توانای ژماردنی دەنگەکانیان هەیە بە خێراییەکی زۆر و بەبێ هەڵە. جگە لەوەش زیرەکی دەستکرد دەتوانێت ڕێگری بکات لەو هەڵانەی کە بەهۆی هەڵەی مرۆڤەوە لە تۆماری دەنگدەران و پرۆسەکانی تری کارگێڕیدا دروست دەبن. ئەمەش متمانەی گشتی بە ئەنجامەکانی هەڵبژاردن زیاد دەکات.
-باشترکردنی ئاسایش و کەمکردنەوەی ئەگەری پێشێلکارییەکان
دەستەبەرکردنی ئاسایشی هەڵبژاردن یەکێکە لەو پرسە بنەڕەتی و گرنگانەی کە هەمیشە نیگەرانی زۆری بەدوای خۆیدا دەهێنێت. زیرەکی دەستکرد دەتوانێت بە شێوەیەکی کاریگەر ڕێگری لە ساختەکاری بکات بە بەکارهێنانی ئەلگۆریتمەکان (خوارزميات) و تەکنیکە پێشکەوتووەکان.
ئەم تەکنەلۆژیایە توانای دەستنیشانکردنی شێوازی نائاسایی و چالاکییە گوماناوییەکانی هەیە ودەتوانێت ڕێوشوێنی پێویست بگرێتەبەر بۆ ڕێگریکردن لە ساختەکاری. بۆ نموونە سیستەمی زیرەکی دەستکرد دەتوانێت ڕەفتارە نائاساییەکان لە پرۆسەی دەنگدانی ئەلیکترۆنیدا دەستنیشان بکات و بە خێرایی کاردانەوەی هەبێت بەرامبەر بەو ڕەفتارانە.
-شیکاری داتاکانی هەڵبژاردن
یەکێک لە توانا هەرە گرنگەکانی زیرەکی دەستکرد بریتییە لە شیکردنەوەی داتای گەورە لە بواری ڕاپرسی و پێشکەشکردنی پێشبینیی ورد. لە هەڵبژاردنەکاندا دەتوانرێت ئەم تایبەتمەندییە بەکاربهێنرێت بۆ شیکردنەوەی شێوازی هەڵسوکەوتی دەنگدەران و پێشبینیکردنی ئەنجامەکان.
ئامرازەکانی شیکاری داتا لەسەر بنەمای AI (Artificial intelligence)
دەتوانن لە ماوەیەکی کورتدا بڕێکی زۆر داتا شی بکەنەوە و زانیاری بەنرخ سەبارەت بە مەیل و ئارەزووەکانی دەنگدەران بدەنە سیاسەتمەداران و بەڕێوەبەرانی هەڵمەتی هەڵبژاردنەکان. ئەم شیکاریانە دەتوانن یارمەتیدەر بن بۆ باشترکردنی ستراتیژیەتی بانگەشەکانی هەڵبژاردن و زیادکردنی چانسی سەرکەوتنی کاندیدە سیاسییەکان.
-زیادکردنی شەفافیەت و متمانەی گشتی
شەفافیەت لە پرۆسەکانی هەڵبژاردندا دەتوانێت ڕۆڵێکی گرنگ بگێڕێت لە زیادکردنی متمانەی گشتی بە ئەنجامەکانی هەڵبژاردن. زیرەکی دەستکرد دەتوانێت یارمەتیدەر بێت لە گەیشتن بەم ئامانجە بە پێدانی زانیاری دروست و نوێ. سیستەمی زیرەکی دەستکرد توانای پرۆسێسکردنی داتای هەڵبژاردنەکانی هەیە لە کاتی ڕاستەقینەدا و بە خێرایی خەڵک لە ئەنجامەکان ئاگادار بکاتەوە. ئەمەش دەتوانێت ڕێگری بکات لە بڵاوبوونەوەی دەنگۆ و زانیاری ناڕاست وەهەروەها متمانەی گشتی بە پڕۆسەی هەڵبژاردن بەهێزتر بکات.
-ئاسانکاری بۆ دەستگەیشتن بە زانیاری
دەستڕاگەیشتن بە زانیاری پەیوەندیدار بە هەڵبژاردن بۆ دەنگدەران زۆر گرنگە. زیرەکی دەستکرد یارمەتی دەنگدەران دەدات بڕیاری ووردتر بدەن لەڕێگەی پێدانی زانیاری دروست و نوێ سەبارەت بە کاندیدەکان و پرۆسەی دەنگدان و خاڵە سەرەکییەکانی هەڵبژاردن.
-ڕەچاوکردنەکان بۆ بەکارهێنانی سەلامەتی زیرەکی دەستکرد لە هەڵبژاردنەکاندا
بە بڕوای شارەزایان، بەکارهێنانی توانای گۆڕینی زیرەکی دەستکرد لە پرۆسەی هەڵبژاردندا پێویستی بە ڕەچاوکردنی تایبەت هەیە لەلایەن داڕێژەرانی سیاسەت و ئەو کەسانەی کە بەرپرسن. لەم بەشەدا هەندێک لە لایەنە گرنگەکان لەم بوارەدا دەخەینەڕوو:-
*ڕێزگرتن لە تایبەتمەندی
یەکێک لە نیگەرانییە سەرەکییەکانی بەکارهێنانی زیرەکی دەستکرد، پاراستنی ژیانی تایبەتی خەڵکە لە هەڵبژاردنەکاندا، زانیاری کەسی دەنگدەران گرنگییەکی زۆری هەیە و هەر پێشێلکارییەکی تایبەتمەند دەتوانێت متمانەی گشتی بە سیستەم و پرۆسەکە تێکبدات.
بۆیە بەگوێرەی بنەماکانی پاراستنی نهێنی پێویستە تەکنیکە پێشکەوتووەکانی کۆدکردن و ئەلگۆریتمەکان بە پارێزراوی بەکاربهێنرێت. هەروەها پێویستە دڵنیا بکرێنەوە لەوەی کە زانیارییە کۆکراوەکان تەنها بۆ مەبەستی دیاریکراو و یاسایی بەکاردەهێنرێن و دەستڕاگەیشتن بەم زانیاریانە سنووردارە بۆ کەس و ڕێکخراوە ڕێگەپێدراوەکان.
*شەفافیەتی ئەلگۆریتمەکان
شەفافیەت لە ئەلگۆریتمەکانی زیرەکی دەستکردا بە واتای ئەگەری پێداچوونەوە و هەڵسەنگاندنی ئەدای کارەکانیان لەلایەن دامەزراوە سەرپەرشتیارەکانەوە. ئەو ئەلگۆریتمانەی کە بۆ شیکردنەوەی داتاکان و پێشبینیکردنی ئەنجامی هەڵبژاردن بەکاردەهێنرێن، پێویستە بە ڕوونی بەڵگەیان لەسەر بێت و بتوانرێت لەلایەن پسپۆڕانی سەربەخۆ و دامەزراوەکانی چاودێریەوە پێداچوونەوەیان بۆ بکرێت. ئەمەش دەتوانێت ڕێگری بکات لە ئەگەری خراپ بەکارهێنان و متمانەی گشتی بە سیستەمەکە زیاد بکات. هەروەها شەفافیەتی ئەلگۆریتمەکان بە واتای پێدانی ڕوونکردنەوەیەکی ڕوون بۆ دەنگدەران سەبارەت بە چۆنیەتی کارکردن و بڕیاردانیان.
چاودێری و پێداچوونەوەی بەردەوام
چاودێری و پێداچوونەوەی بەردەوام بە ئەدای سیستەمی زیرەکی دەستکرد یەکێکە لە چارەسەرە سەرەتاییەکان بۆ دڵنیابوون لە بەکارهێنانی سەلامەتی ئەم تەکنەلۆژیایە. دروستکردنی سیستەمی چاودێری بەهێز و سەربەخۆ کە بەردەوام هەڵسەنگاندن و چاودێری ئەدای ئەلگۆریتمەکان دەکات دەتوانێت ببێتە هۆی دەستنیشانکردن و چارەسەرکردنی کێشە ئەگەرییەکان لە کاتی گونجاودا. ئەم چاودێریکردنانە دەبێت هەڵسەنگاندنی ئەدای ئەلگۆریتمەکان لە بارودۆخی ڕاستەقینەدا و پشکنینی پابەندبوونیان بە ستانداردە ئەمنی و یاساییەکان لەخۆ بگرێت.
*پەرەپێدانی ڕێسا و ڕێسای گونجاو
پەرەپێدان و پەسەندکردنی یاسا و ڕێسای گونجاو بۆ بەکارهێنانی زیرەکی دەستکرد لە هەڵبژاردنەکاندا بە گرنگ دادەنرێت. پێویستە ئەم یاسایانە بە شێوەیەک دابڕێژرێن کە ماف و تایبەتمەندی دەنگدەران بپارێزن، لە هەمان کاتدا پشتگیری لە داهێنان و پێشکەوتنی تەکنەلۆژیا بکەن. دەرکردنی ڕێسای ڕوون و ورد دەتوانێت یارمەتیدەر بێت لە کەمکردنەوەی ناڕوونی و کێشە یاساییەکان و چوارچێوەیەکی یاسایی بۆ بەکارهێنانی سەلامەت و بەرپرسیارانەی زیرەکی دەستکرد دابین بکات.
*پێکهێنان و دامەزراندنی تیمی تایبەتمەند
پێکهێنانی تیمی تایبەتمەند کە پێکهاتووە لە پسپۆڕانی بواری زیرەکی دەستکرد و ئاسایشی ئەلیکترۆنی و یاسای هەڵبژاردن و بوارەکانی تری پەیوەندیدار، پێش دەستپێکردن و پەرەپێدانی سیستەمی زیرەک، دەتوانێت یارمەتیدەر بێت بۆ باشترکردنی بەکارهێنانی سەلامەتی زیرەکی دەستکرد لە هەڵبژاردنەکاندا. ئەم تیمانە وێڕای کارکردن لە نزیکەوە لەگەڵ ئەو دامەزراوانەی بەرپرسی بەڕێوەبردن و چاودێریکردنی هەڵبژاردنەکان، چارەسەری گونجاو دەستنیشان دەکەن و جێبەجێی دەکەن کە کێشە و تەحەددییە ئەگەرییەکان چارەسەر بکەن.
وەک پێشتر ئاماژەمان پێدا، هەڵبژاردن وەک یەکێک لە پڕۆسە دیموکراسییە گرنگەکانی ئەمڕۆی جیهان پێویستی بە ئاستێکی بەرزی وردبینی و شەفافیەت و ئاسایش هەیە. لە سەردەمی تەکنۆلۆژیا و لەگەڵ پێشکەوتنی خێرا لە بواری زیرەکی دەستکرددا، ئەم تەکنەلۆژیایە دەتوانێت ڕۆڵێکی بەرچاو لە باشترکردن و ئاسانکاریکردنی پرۆسەکانی هەڵبژاردندا بگێڕێت.
سوودەکانی زیرەکی دەستکرد لە هەڵبژاردنەکاندا بریتین لە زیادکردنی وردبینی و کەمکردنەوەی هەڵە، باشترکردنی ئاسایش و کەمکردنەوەی ساختەکاری، شیکردنەوەی داتاکانی هەڵبژاردن، زیادکردنی شەفافیەت و متمانەی گشتی، ئاسانکاری بۆ دەستڕاگەیشتن بە زانیاری.
شارەزایان پێیان وایە ئەم تەکنەلۆژیایە بە توانا بەرفراوانەکانییەوە دەتوانێت یارمەتیدەر بێت بۆ باشترکردن و ئاسانکاریکردنی پرۆسەکانی هەڵبژاردن. بەڵام بۆ بەکارهێنانی گونجاو و سەلامەتی ئەم تەکنەلۆژیایە، پێویستە هەندێک بنەما و ڕێسا پەیڕەو بکرێت بۆ ئەوەی دوور بکەویتەوە لە ئەگەری خراپ بەکارهێنان و مەترسییەکان.
بەکارهێنانی زیرەکی زیرەکی دەستکرد لە هەڵبژاردنەکاندا دەتوانێت ببێتە هۆی بەهێزکردنی دیموکراسی و زیادکردنی متمانەی گشتی بە سیستەمی هەڵبژاردن و هێنانی هەڵبژاردنێکی شەفافتر و سەلامەتتر و کاراتر.
بە لەبەرچاوگرتنی سوود و تواناکانی زیرەکی دەستکرد، پێشبینی دەکرێت لە ئایندەیەکی نزیکدا بەکارهێنانی ئەم تەکنەلۆژیایە لە هەڵبژاردنەکاندا بەربڵاوتر بێت و ببێتە یەکێک لە پێکهاتە بنەڕەتییەکانی سیستەمی هەڵبژاردن، بە داڕشتنی سیاسەت و ڕێسای گونجاو و جێبەجێکردنی ڕێوشوێنی چاودێری و پاراستنی پێویست، دەتوانرێت ئەم تەکنەلۆژیایە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی تەندروست و باوەڕپێکراو بەکاربهێنرێت..
بەسۆز تۆفیق عەبدول
خوێندکاری دکتۆرا