بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەم وەڵامە دوای ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز دێت کە بڵاویکردووەتەوە، واشنتن بە ڕەزامەندی جۆبایدن سەرۆک کۆماری ئەمریکا ستراتیژی ئەتۆمی خۆی نوێکردووەتەوە بە شێوەیەک ڕوبەڕوبونەوەی گریمانەکراوەکان لە گەڵ وڵاتانی ڕووسیا و چین و کۆریای باکور بگرێتەوە.
لە درێژەی هەواڵەکەی ئاژانسی فەرمی کۆریادا هاتووە، کۆریای باکور نیگەرانی قوڵی خۆی لەم گۆڕانکارییانە دەربڕیوە و جەختی لەوە کردووەتەوە بەردەوامدەبێت لە بونیادنانی هێزێکی ئەتۆمی و متمانەپێکراو بۆ بەرگریکردن لە سەروەری خۆی.
ئاماژەی بەوەشکردووە کە کۆریای باکور پەیوەندییەکی بەهێزی لە گەڵ ڕووسیا هەیە./.