بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، خۆڕاگریی ئیسلامی عێراق درێژەی بە پشتیوانییەکانی لە گەلی فەڵەستین بە تایبەت خەڵکی غەززە داوە و ڕایگەیاندووە کە ئەمڕۆ یەک شەممە 25 ی ئابی 2024 ئامانجێکی گرنگی لە بەندەری حەیفا بە درۆن بۆردومان کردووە.
خۆڕاگریی ئیسلامی عێراق ڕایگەیاندووە کە ئەو هێرشە لە وەڵامی کوشتاری ڕۆژانەی خەڵکی غەززە لە لایەن ڕژێمی زایۆنیستییەوە بووە و درێژە بە هێرشەکان تا ڕاگرتنی ئەو شەڕەش دەدرێت./.