بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕۆژنامەی یەدیعۆت ئەحرۆنۆت ڕایگەیاندووە کە حزبوڵڵای لوبنان لە 7 ی تشرینی یەکەمی 2023 ەوە تا ئێستا سەرقاڵی شەڕ و پێکدادانە لە گەڵ ڕژێمی زایۆنیستی، بەدەر لەوەش ژمارەیەکی زۆر مووشەکی هەیە کە دەتوانێت لەو ڕێگایەوە خاڵ بە خاڵی قووڵایی ئەو ڕژێمە بکاتە ئامانج.
لە ڕاپۆرتێکی ئەو ڕۆژنامەیەدا هاتووە کە مووشەکەکانی حزبوڵڵا توانای کردنە ئامانجی هەر شوێنێکیان هەیە و کڵاوەی شەڕکەری گەورەیان هەیە و ئەمەش ئاستی ڕووخاندنی ئامانجەکانی بەرز کردووەتەوە.
ئەو میدیا عیبری زمانە ئاماژەی بە مووشەکی فاتیح 110 داوە و ڕایگەیاندووە کە مووشەکێکی بالستی تەکتیکییە و مەودای 300 تا 500 کیلۆمەتر دەبڕێت و دەتوانێت لە بەیروتەوە بەندەری ئیلات بکاتە ئامانج و لە ئەگەری پێکانیش 30 مەتری چواردەوری خۆی لە ناو ببات./.