بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دیارترین سوودەکانی خواردنی مۆز بریتین لە:
1 – مۆز پڕە لە ڤیتامین و کانزای پێویست.
2 – دەوڵەمەندە بە کاربۆهیدرات، مۆز هەڵبژاردەیەکی نایاب و باشە بۆ زیادکردنی وزە.
3 – مۆز سەرچاوەیەکی نایابی ڕیشاڵی خۆراکییە، ئەمەش پێویستە بۆ پاراستنی هەرسێکی تەندرووست و باشکردنی تەندرووستی ڕیخۆڵە.
4 – یارمەتیدەرێکی باشە بۆ بەڕێوەبردنی کێش، ئەگەری زیادەڕۆیی لە خواردن کەمدەکاتەوە.
5 – مۆز دەوڵەمەندە بە پۆتاسیۆم، کانزایەکی گرنگە بۆ تەندرووستی دڵ، پۆتاسیۆم بە هاوسەنگکردنی کاریگەرییەکانی سۆدیۆم پەستانی خوێن ڕێکدەخات، بەمەش مەترسی بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن کەمدەکاتەوە.
6 – مۆز یارمەتیدەرە لە باشترکردنی تەندرووستی دەروونی و هەست کردن بە دڵخۆشی.
7 – ڤیتامین و کانزاکانی ناو مۆز بە تایبەت ڤیتامین سی و مەنگەنیز، ڕۆڵیان هەیە لە بەرهەمهێنانی کۆلاجین کە پێویستە بۆ پاراستنی پێست.
8 – پۆتاسیۆمی ناو مۆز یارمەتی باشترکردنی تەندرووستی ماسولکە و ئێسک دەدات، رێگری دەکات لە گرژبوون و ئازار./.