بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فەریق محەممەد باقری ڕایگەیاند کە تۆڵەی خوێنی شەهید هەنیە لە لایەن بەرەی خۆڕاگری و کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەکرێتەوە و وتی: بەرەی خۆڕاگری بە جیا و سەربەخۆ بڕیار دەدات و کۆماری ئیسلامی ئێرانیش بۆ تۆڵە بریاری خۆیی دەبێت.
ناوبراو لە میانەی بەشداریکردنی لە ڕێوڕەسمی دەستبەکاربوونی وەزیری نوێی بەرگریی کۆماری ئیسلامی ئێران، بە ئاماژە بە دۆخی ناوچەکە لە پاش ئۆپەراسیۆنی زریانی ئەقسا، وتی: لە 11 مانگی ڕابردوو ناوچەکە کۆمەڵە ڕووداوێکی گەورەی بە خۆوە بینی، لە هێرشی سەر کۆنسووڵخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە دیمەشق تا ئۆپەراسیۆنی بەڵێنی ڕاستگۆیانە وەک تۆڵەکردنەوەی ئەو هێرشە لە ڕژێمی زایۆنیستی و تیرۆری شەهید ئیسماعیل هەنیە سەرۆکی پێشووی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی حەماس لە تاران و یەکەم هەنگاوی تۆڵەکردنەوەی تیرۆری شەهید فۆئاد شوکر لە لایەن حزبوڵڵای لوبنانەوە.
سەرۆک ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران وتی: ناتوانین تاوانی تیرۆری شەهید هەنیە لە لایەن ڕژێمی زایۆنیستییەوە لە بیر بکەین و بە دڵنیاییەوە کە وەڵام و تۆڵەی خۆیی دەبێت.
باقری لە درێژەدا بە ئاماژە بە ئەمریکا وتی: ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ئەورووپا سەرقاڵ کراوە و بەدواداچوون بۆ گۆڕانکارییەکانی ڕۆژهەڵاتی ئاسیا دەکات بەڵام ستراتیژێکی تایبەتی نییە و لە هەمان کاتدا بە ناردنی چەک و کەرەستەی سەربازی و ڕێگری لە ئاگربەستی غەززە، بە تەواوی پشتیوانی لە تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی دەکات./.