بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، چەند شێوازێکی درووست بۆ بەکارهێنانی دەرمان بریتین لە:
دەرمان بۆ ماوەى چەند ڕۆژ نووسراوە پێویستە ئەوەندە ڕۆژ بەکاریبهێنیت، نەک دوای ئەوەی چاکبوویتەوە خێرا وازى لێبهێنیت، چونکە هەندێکجار دواى چەند ڕۆژێک نیشانەکانى هەوکردن کەم دەبنەوە، بەڵام دەستبەردارى دەرمانەکە ببیت زۆر بەهێزتر پەرەدەسێنێتەوە.
بەکارهێنانی یارمەتیدەر لە گەڵ دەرماندا گرنگە، بۆ نموونە کاتێک دەرمانێکی خوێن یاخود ماددەی ئاسن بەکاردێنیت خواردنی ئەو خۆراکانەی Vit c تێدایە یارمەتی زووتر هەڵمژینی دەرمانەکە ئەدات.
ئەو بەشەى شرووب کە دەمێنێتەوە، هەڵی مەگرە فڕێی بدە.
خواردنی حەب و کەپسوول بێ ئاو ناخورێت چونکە سەرى گەدە گیراوە، بەم جۆرەش لە سوورێنچکدا دەمێنێتەوە و ئازارى سوورێنچک دەدات، پاشان هەوڵبدە پەرداخێکی تەواو ئاوى بەسەردا بکەیت، نەک هەر قومێک ئاوی کەم بخوێتەوە.
حەب یان کەپسوول ورد مەکە یاخود مەیشکێنە تەنیا ئەگەر بەو جۆرە ڕێنمایی کرابیت، چونکە بەشێوەیەک ڕووپۆش کراون تا ترشێتی گەدە کاریان تێنەکات.
چارەسەرەکە لە هەمان کاتی ڕۆژەکان بخۆ، بۆ نموونە هەموو شەوێک لە کاتژمێر ٨ ی شەو بیخۆ.
بە شێوەیەکی گشتی دەبێت لە سەر گەدەى بەتاڵ بەشێک لە دەرمانەکان بخورێت، یان کاتژمێرێک پێش خواردن یاخود دوو کاتژمیر دواتر، ژمارەیەکی کەمی دەرمانەکان لەمەبەدەرن.
هەندێک دەرمان هەن دەرمانی تر لە گەڵیان بەکارنایەت، بەتایبەت دەرمانی تایبەت بە نەخۆشییەکانی دڵ و تەنگەنەفەسی، بۆیە ئەگەر لە سەر ئەو حەبانە بوویت، بە هیچ جۆرێک بێ ڕێنمایی پزیشکی دەرمانی تر بەکار مەهێنە.
دەرمانەکە بە پێی ژەمەکان مەیخۆ، بۆ نموونە کە دەڵێت ڕۆژى سێ جار واتە هەشت کاتژمێر جارێک بیخۆ./.