بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کەناڵی المیادین لە سەر زاری سەرچاوەکانی خۆیەوە ڕایگەیاندووە کە مەسعود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران لە یەکەم وێستگەی سەردانەکانی دەرەوەی، سەردانی عێراق دەکات.
ئەو سەرچاوانە ڕایانگەیاندووە کە سەردانەکەی پزیشکیان لە وەڵامی بانگهێشتی فەرمی لەتیف ڕەشید سەرۆک کۆماری عێراق دەبێت و سەرۆک کۆماری ئێران پێش سەردانەکەی بۆ نیۆیۆرک، سەردانی بەغدا دەکات./.