بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەید حەسەن نەسروڵڵا هاوکات لە گەڵ چلەی شەهیدبوونی ئیمام حوسێن (ع) لە وتارێکدا کە بە مەبەستی شرۆڤەکردنی ئۆپەراسیۆنی تۆڵەی تیرۆری شەهید فۆئاد شوکر بووە، وتی: خۆڕاگری بەڵێن و ئیرادەی خۆیی بە مەبەستی وەڵامدانەوەی دەسدرێژە دڕندانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر باشوری بەیروت و بۆ جێگیرکردنی ئەو هاوکێشەیەی کە بۆی خوێن و گیانفیدایی کراوە، جێبەجێ کرد.
ناوبراو وتی: ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکەی خۆمان بە ناوی ” ئۆپەراسیۆنی ئەربەعین ” ناو دەنێین، لە بەر ئەوەی کە لەم ڕۆژە گەورەیەدا ئەنجام دراوە.
هۆی دواکەوتنی ئۆپەراسیۆنی تۆڵە لە دژی ڕژێمی زایۆنیستی
سەید حەسەن نەسروڵڵا وتی: دواکەوتنی ئەم ئۆپەراسیۆنە بە هۆی ووشیاری ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیستییەوە بوو و ئەم دواکەوتنەش بووە سزایەک بۆ زایۆنیستەکان.
ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان وتی: هەروەها دواکەوتنی ئۆپەراسیۆنەکە بە مەبەستی ڕاگرتنی هێرش و دەسدرێژی زایۆنیستەکان بۆ سەر کەرتی غەززە بووە.
ئەمریکا ئیرادەی ڕاگرتنی شەڕی غەززەی نییە
سەید حەسەن نەسروڵڵا بە ئاماژە بەوەی کە ئەمریکا بۆ ڕاگرتنی شەڕی غەززە جیدی نییە و هاوبەشی سەرەکی تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستییە، وتی: بڕیارەکەی ئێمە بۆ وەڵامدانەوەی تەنیای دوژمن بە هۆی هەندێک تێبینییە کە بە تێپەڕبوونی کات ڕوون دەبێتەوە.
ناوبراو وتی: لە وەڵامدانەوەی دوژمن ڕەچاوی هەندێک یاسا و پابەندبوونمان کرد، بۆ نموونە کە کەسانی مەدەنی نەکرێنە ئامانج. بڕیاری ئێمە ئەوە بوو کە بنکە سەربازی و هەواڵگرییەکانی نزیک لە تەل ئەبیب بکرێنە ئامانج.
بەئامانجگرتنی بنکەی ئۆپەراسیۆنی تیرۆر و سیخوڕیی دوژمن
سەید حەسەن نەسروڵڵا وتی: بنکەی گیلۆت کە بە ئامانج گیرا، یەکێک لەو بنکە سەرەکییانەیە کە تێیدا کردەوە سیخوڕی و تیرۆریستییەکان دەکرێت.
ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان وتی: درۆنەکانی حزبوڵڵا بە سەرکەوتوویی بنکەی هەواڵگری سەربازیی 8200 ی ڕژێمی زایۆنیستییان کردە ئامانج. دوژمن هەوڵ دەدات حاشا لە ڕاستییەکان بکات بەڵام بە تێپەڕبوونی کات ئەوە ڕوون دەبێتەوە.
ئامانجی سەرەکی لەم ئۆپەراسیۆنەدا مۆساد بوو
ناوبراو وتی: ڕۆکێتەکانمان ئاراستە کرد تا درۆنەکان بە بێ کێشە بگەنە ئامانجەکانیان. بنکەی مۆساد لە نزیکی تەل ئەبیب ئامانجی سەرەکی ئێمە بوو، لە بەر ئەوەی کە سەنتەری تیرۆر و سیخوڕیی زایۆنیستەکانە.
شکستی هەواڵگریی ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیستی
سەید حەسەن نەسروڵڵا وتی: دوژمن ئاگاداری ئۆپەراسیۆنی ئەربەعین نەبووە و بە هەموو هێزێکەوە هەوڵی ڕێگرییاندا بەڵام سەرکەوتوو نەبوون.
وتیشی کە ئەوان لەوەدا سەرکەوتوو نەبوون شوێنی هەڵدانی مووشەک و درۆنەکان بکەنە ئامانج، لە بەر ئەوەی کە زانیارییەکی لە سەر ئەوە نەبووە./.