بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئاژانسی هەواڵی (سانا)ی سوری بڵاویكردووەتەوە كە سوریا و ئێران لە هەوڵی پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندی نێوان هەردوولادان و وەزیرانی دەرەوەی هەردوو وڵاتیش پێداگری لە سەر ستراتیژی هاوبەشی نێوانیان کردووەتەوە لە داهاتوودا.
باسی ئەوەشکراوە، پرسی پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵات و چەندان بابەتی دیكە، لە چوارچێوەی ئەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا هاتووە كە فەیسەڵ مێقداد وەزیری دەرەوەی سوریا لە گەڵ سەید عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران ئەنجامیداوە بە بۆنەی دەستبەكاربوونی ناوبراو وەک وەزیری نوێی دەرەوەی ئەم وڵاتە./.