بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، خەلیل حەیە هەروەها سەبارەت بە دوایین دۆخی دانوستانەکانی ئاگربەستی غەززە، تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە ناوچە داگیرکراوەکانی فەڵەستین و هەوڵەکانی ئەو ڕژێمە بۆ گۆڕینی دۆخی مزگەوتی ئەقسا لە گەڵ وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران، وتووێژ و بیروڕای ئاڵوگۆڕ کرد.
حەیە ستایشی پشتیوانییەکانی شەهید ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی پێشووی کۆماری ئیسلامی ئێرانی لە خۆڕاگری گەلی فەڵەستین کرد و وتی: گەلی فەڵەستین قەدرزانی پشتیوانییە هەمیشییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانن لە ئامانجەکانی گەلی فەڵەستین و خەباتی ئەوان لە بەرامبەر تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی.
لە درێژەی ئەو وتووێژەدا، سەید عەباس عێراقچی جەختیکردەوە کە کۆماری ئیسلامی ئێران سیاسەتی خۆی بۆ پشتیوانیکردنی گەلی زوڵملێکراوی فەڵەستین و خۆڕاگری بەهێزەوە درێژە پێدەدات.
ناوبراو ستایشی خۆڕاگریی کەم وێنەی گەلی فەڵەستینی کرد لە 11 مانگ شەڕی غەززە و ڕوبەڕوبونەوەی ڕژێمی زایۆنیستی و دڵنیاییدا کە سەرکەوتنی کۆتایی بۆ گەلی فەڵەستینە و کۆماری ئیسلامی ئێران تا مسۆگەربوونی ئەو ئامانجە لە گەڵ ئەوان دەبێت./.