بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئێسحاق بریک بەرپرسی پێشووی سکاڵاکان لە سوپای ڕژێمی زایۆنیستی ڕایگەیاندووە کە سوپای ئەو ڕژێمە لە شەڕی غەززە شکستی هێناوە و پارچە پارچە بووە.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە سوپای ڕژێمی زایۆنیستی بە ئامانجە دیاریکراوەکانی لە لایەن سەرکردە سیاسییەکانەوە بۆ لەناوبردنی حەماس نەگەیشتووە و ژمارەیەکی زۆر لە ئەندامانی سوپایش بە هۆی ئەم شەڕەوە کوژراون و بریندار بوون.
بریک ڕایگەیاندووە کە ئەگەر ڕژێمی زایۆنیستی ڕێکەوتنی ڕاگرتنی شەڕ و ئاڵوگۆڕکردنی دیلەکان لە گەڵ حەماس واژۆ نەکات، دۆخەکە خەراپتر دەبێت و سوپا لە لێواری ڕووخاندا دەبێت.
ناوبراو سەرۆک وەزیران، وەزیری شەڕ و سەرۆک ئەرکانی سوپای بە بەرپرسی قەیرانە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە بوارە جیاجیاکاندا ناو برد و لە سەر هەڵگیرسانی شەڕێکی ناوچەییش هۆشدارییداوە./.