بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، جۆن کێربی بە کەناڵی 12 ی تەلەفزیۆنی ڕژێمی زایۆنیستیی ڕاگەیاند کە پێشبینی کاتی هێرشەکەی ئێران دژوارە بەڵام کۆشکی سپی بەیاننامەی بەرپرسانی ئێران بە جیدی وەردەگرێت.
ناوبراو وتی: ئێمە لەو بڕوایەداین کە ئێرانییەکان هێشتا ئامادەن و ئەگەر بیانەوێت هێرشەکە دەکەن و بەم هۆیەوە ئەمریکا دۆخی جێگیربوونی هێزەکانی لە ناوچەکە بەرزتر کردووەتەوە.
کێربی وتی: ئێمە هەمان پەیامی پێشوومان بۆ ئێران هەیە کە ئەم هێرشە نەکەن و هیچ هۆکارێک بۆ ئاڵۆزترکردنی ڕەوشی ناوچەکە و دەستپێکردنی شەڕێکی بەربڵاوی ناوچەیی نییە.
وتەبێژی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا وتی: پەیامی دووەمی ئێمە ئەوەیە کە ئامادەین و لە ئەگەری وەها شەڕێک بەرگری لە ئیسرائیل دەکەین./.