بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، شێخ عەبدوڵڵا بن زاید جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی لە وتووێژێکی تەلەفوونیدا لە گەڵ سەید عەباس عێراقیچی، پیرۆزبایی هەڵبژاردنی وەک وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست.
بن زاید بە ئاماژە بە خواستی وڵاتەکەی بۆ بەردەوامیدان بە پەرەپێدانی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و هەروەها بەردەوامی هاوکاری ناوچەیی لە گەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران، جەختی لە سەر پەرەپێدانی زیاتری هاوکارییەکانی تاران و ئەبوزەبی لەم خولەی نوێدا کردەوە.
لای خۆیەوە سەید عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێرانیش هەڵبژاردنی شێخ عەبدوڵڵا بن زایدی وەک جێگری سەرۆک وەزیرانی ئیمارات پیرۆزبایی کرد و هیوای سەرکەوتنی لەم پۆستە نوێیەدا بۆ ئەو خواست.
هەر دوو لا وێڕای بانگهێشتکردنی یەکتر بۆ سەردانیکردنی تاران و ئەبوزەبی، جەختیان لە سەر بەردەوامی وتووێژ و ئاڵوگۆڕی بیروڕا بە مەبەستی پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لە بوارەکانی ئابوری، هاوکاری کۆنسووڵی و ئەمنی و هەروەها هاوکاری ناوچەیی کردەوە./.